عێراق پێنج سه‌د ملیۆن دۆلار ده‌داته‌وه‌ ئێران

Saturday 11 Mar 2023 514 0
عێراق پێنج سه‌د ملیۆن دۆلار ده‌داته‌وه‌ ئێران ژووری بازرگانی عێراقی ـ ئێرانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌میانی سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ واشتن، ئەمه‌ریکا ره‌زامه‌ندی نیشانداوه، عێراق‌ 500 ملیۆن دۆلار لە قەرزەکانی بۆ كڕینی گاز و كاره‌با بداته‌وه‌ به‌ ئێران.

تیجارەت بانڕووژی هه‌ینی (10ـی ئادار/مارسی 2023)، حه‌مید حوسێنی، ئه‌مینداری ژووری بازرگانی عێراقی ـ ئێرانی ئاشكرایكرد، عێراق پارەی کارەبا و غازی ئێران لە هەژماری بانکی کۆمپانیای نیشتمانی دابەشکردنی غاز و کارەبا دادەنێت، بەڵام ئەمە ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت ئێران بتوانێت ده‌ستی به‌و پارانه‌ بگات.

هه‌روه‌ها حه‌مید حوسێنی روونیكرده‌وه‌، گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌‌ له‌ژێر چاودێری ئه‌مه‌ریكادایه‌ و به‌گوێره‌ی ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر تاراندا سه‌پێندراوه‌، تەنیا رێگە بە هاوردەکردنی کاڵای گەمارۆنەدراو دەدرێت له‌ ئێرانه‌وه‌.

امتیاز مطلب: 0%
ئایا ئەم بابەتە بەلاتانەوە بەسوود بوو؟ ‌به‌ڵێ نه‌خێر
کاڵا و شمەک وەرگرتنی نوێنەرایەتی دابین‌کردنی هێزی مرۆیی خزمەتکاری

ئەگەر پێویستان بە هەر جۆرە کاڵا یان خزمەتێک لە ئێرانەوەیە، لە سەر یەکێک لە بابەتەکانی خوارەوە کرتە بکەن و فۆڕم و بەرژەنامەی ئاراستەکراو پڕ بکەنەوە پێدوایستییەکانتان لەرێگەی باشترین بڕەند و گونجاوترین نرخەوە دابین دەکەین

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە

پشتڕاستی بکەوە